تبلیغات
کردستان بلاگ - شاری‌ سه‌لماس یان دیله‌مان
کردستان بلاگ
تاریخی ، فرهنگی

شاری‌ سه‌لماس یان دیله‌مان
به‌پێی‌ ئه‌و ئاسه‌وارانه‌ی‌ كه‌ له‌ گردی‌ تباندا به‌ده‌ستخراون، كۆنی‌ سه‌لماس له‌ باری‌ مێژوویی‌یه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ماده‌كان. سه‌لماس له‌ سه‌رده‌می‌ ئه‌شكانییه‌كاندا له‌ ئه‌یاله‌ته‌كانی‌ نێوان ئێران و ڕۆَم بووه‌ و له‌ پاش شكانی‌ خوسره‌و ئه‌شكتنی‌ بۆته‌ به‌شێك له‌و شوێنانه‌ی‌ كه‌ له‌لایه‌نی‌ ساسانییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌. له‌ سه‌رده‌می‌ حكومه‌تی‌ ساسانییه‌كان یادگارییه‌كی‌ مێژوویی‌ له‌ چیای‌ پیرچاوش، هه‌ڵكه‌وتوو له‌سه‌ر ڕێگای‌ ئورمیه - سه‌ڵماس، نزیك گوندی‌ خان ته‌ختی‌ به‌جێماوه‌ كه‌ له‌سه‌ر پانه‌به‌ردێك وێنه‌ی‌ دوو كه‌سی‌ ئه‌سپسوار كه‌ یه‌كێكیان ئه‌رده‌شیر و ئه‌وی دیكه كوڕه‌كه‌ی‌ شاپوره‌ هه‌ڵكه‌نراوه‌.

سه‌لماس له‌ سه‌ده‌ی‌ 54ی‌ كۆچی‌ مانگیدا خاوه‌نی‌ بازاڕێكی‌ گه‌وره‌ و مزگه‌وتێكی‌ چێكراو له‌ به‌رد بووه‌ و سه‌رجه‌م نیشته‌جێبوانیشی‌ كورد بوونه‌. سه‌لماس له باری‌ مێژوویی‌یه‌وه‌ شارێكی‌ كۆنه‌وه‌ كه له‌ درێژایی‌ مێژوودا چه‌ندین جار به‌هۆی‌ كاره‌ساته‌ سروشتییه‌كان یان هێرشی‌ بێگانه‌كان وێران بووه‌.

كورده‌كان ناوی‌ "دیله‌مان"یان بۆ ئه‌م شاره‌ داناوه‌، به‌ڵام له‌ درێژایی‌ مێژوودا چه‌ندین كه‌ڕه‌ت ناوی‌ گۆڕدراوه‌ كه‌ بریتین له‌ ناوه‌كانی‌: كوردشیا، دیله‌مان، زاروه‌ند، سه‌لماس و شاپوور. ئه‌م شاره‌ بۆ ماوه‌یه‌كی‌ زۆر له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حكومه‌تی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌، سمكۆخانی‌ شكاكدا بوو. هه‌روه‌ها سمكۆخان له‌م ناوچه‌یه‌وه‌ هه‌ڵساوه‌ له‌ دژی‌ حكومه‌تی‌ په‌هله‌وی‌ ڕاپه‌ڕی‌. ئێستاش خه‌ڵكی‌ ئه‌وێ‌ سینگاوسینگ داستانی‌ به‌رخۆدانی‌ سماییل ئاغا بۆ ڕۆڵه‌كانیان ده‌گێڕنه‌وه‌.

ئه‌م ناوچه و شاره‌ كوردستانییه‌ هه‌میشه‌ له‌ درێژایی‌ مێژووی‌ خه‌باتی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ كورددا سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وی‌ كه‌ هه‌موو كات هه‌وڵی‌ گۆڕینی‌ ڕوخساری‌ ڕاسته‌قینه‌ی‌ دراوه‌، ده‌ورێكی‌ به‌رچاوی‌ گێڕاوه. به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه‌ی‌ هیچ كات ده‌ستیان له‌ خه‌بات دژی‌ زوڵم و چه‌وسانه‌وه‌ هه‌ڵنه‌گرتووه و پیاوانێكی‌ وه‌ك سمكۆیان پێشكه‌ش ئه‌م خاكه‌ پیرۆزه‌ كردووه‌.
سه‌لماس سه‌ره‌ڕای‌ دیمه‌نی‌ جوان و ڕازاوه‌ی‌، ناوچه‌یه‌كی‌ پڕ داهات و هاوسنوور له‌گه‌ڵ وڵاتی‌ توركیادایه‌.

له‌ كتێبی‌ "شاعه‌بباس و مێژووی‌ ئێران"دا هاتووه‌: كاتێ‌ سه‌ربازه‌كانی‌ ئێمه‌ (شا) گه‌یشتنه‌ نزیك سه‌لماس، ئێمه‌ له‌ ترسی‌ كورده‌كان ته‌واوی‌ شه‌و به‌خه‌به‌ر بووین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ دانیشتوانی‌ ته‌واوی‌ ناوچه‌كه‌ له‌ عه‌شیره‌ كورده‌كان پێكهاتبوون و سه‌رجه‌میان سوارچاكگه‌ل و ته‌قه‌كه‌رانێكی‌ خێرا و ئازا بوون.

مێژووی‌ شاری‌ سه‌لماس بۆ سه‌رده‌مانێكی‌ كۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ڕوونه، سه‌لماس ناوێكی‌ كوردییه‌ كه‌ به‌ زاراوه‌ی‌ كرمانجی‌ شنه‌بای‌ ده‌مه‌وبه‌یان، جیا له‌مه‌ كورده‌كان سه‌لماس به‌ ڕێگه‌مان‌یش ناوده‌به‌ن. ئیره‌ج ئه‌فشار له‌ كتیبی‌ خۆی‌، میژووی‌ ئازه‌ربایجان ڕۆژئاوادا ده‌نووسێ‌ له‌ ساڵی‌ 1309دا بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی‌ توند ئه‌م شاره‌ی‌ به‌ ته‌واوی‌ ڕووخاند. به‌ڵام خه‌ڵكی‌ شار ئه‌ویان سه‌رله‌نوی‌ له‌ شوێنیكی‌ دیكه‌دا ساز كرده‌وه ‌و به‌ بڕیاری‌ شاپور ناوی‌ شاپووریان له‌سه‌ر نا. پاش شۆڕشی‌ 1357ی‌ ئێران سه‌رله‌نوێ‌ ناوی‌ كرایه‌وه‌ به‌ سه‌لماس. هه‌نووكه‌ زۆربه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ ئه‌م ناوچه‌یه‌ له‌ كورد ‌و تورك پێكهاتووه.





طبقه بندی: تاریخچه شهرهای کردستان، 
برچسب ها: سلماس،  
دنبالک ها: تاریخچه شهر ارومیه،  
نوشته شده در تاريخ شنبه 29 فروردین 1388 توسط دیاکو
درباره وبلاگ

جستجو

آرشيو مطالب

آخرين مطالب

نويسندگان

موضوعات

پيوند ها

ابر برچسب ها

آمار سايت