تبلیغات
کردستان بلاگ - پێنج کورد ده‌بنه‌ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوید
کردستان بلاگ
تاریخی ، فرهنگی

رووداونێت-سوید

پێنج کورد ده‌بنه‌ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوید

هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، شاره‌وانی و پارێزگاکانی سوێد کۆتایی هات و جارێکی دیکه‌ ئالیانسی سوێدی بۆ چوار ساڵی دیکه‌ حکومڕانی سوێد ده‌که‌ن.
دۆراوی سه‌ره‌کی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ پارتی سۆسیال دیموکراته‌کانی سوێد بوو که‌ بۆ جاری یه‌که‌م دوای 96 ساڵ که‌مترین ده‌نگیان به‌ده‌ست هێنا و ئێستا ته‌نها نیوده‌رسه‌د له‌ پارتی موحه‌فه‌زه‌کاری مۆدراته‌کان ده‌نگیان زیاتره‌.
براوه‌ی سه‌ره‌کی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، کورد بوون که‌ وه‌ک که‌مینه‌یه‌ک له‌ سوێد، پێنج کاندیدیان چوونه‌ نێو په‌رله‌مانه‌وه. یه‌که‌مین جاره‌ له‌ مێژووی کوردا له‌ وڵاتێکی ئه‌ورپی پێنج کورد (سێ ژن و دوو پیاو) که‌ دووانیان کوردی رۆژهه‌ڵات، یه‌کێکیان کوردی باشووری بچووک، یه‌کێکی دیکه‌ کوردی باشوور و یه‌کێکیشیان کوردی باکووری کوردستانه‌.
ئامینه‌ کاکه‌باوه‌ له‌ شاری ستۆکهۆڵم له‌سه‌ر لیستی پارتی چه‌پ توانی بۆ دووه‌م جار هه‌ڵبژێریته‌وه‌ که‌ کوردێکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌. جه‌بار ئه‌مین، خه‌ڵکی باشووری کوردستان، بۆ سێهه‌مین جار به‌ختی خۆی تاقیکرده‌وه‌ و بووه‌ ئه‌ندامی په‌رله‌مان، هه‌روه‌ها شادیه‌ حه‌یده‌ری که‌ خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌ له‌سه‌ر لیستی پارتی سۆسیالدیموکرات له‌ یۆتۆبۆری سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌سه‌ت هێنا و له‌گه‌ڵ رۆزا گوجلو هێدین که‌ ئه‌ویش سه‌ربه‌ پارتی سۆسیالدیموکارته‌ له‌ هه‌رێمی دالارانا بووه‌ ئه‌ندامی په‌رله‌مان. له‌ هه‌رێمی ئۆپسالایش، ئیسماعیل کامیل که‌ کوردێکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌ له‌سه‌ر لیستی پارتی گه‌ل وه‌کو یه‌که‌مین ناوی لیستی پارته‌که‌ی بووه‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانی سوێد.
سێ له‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی کورد، ژنن، ئه‌مه‌یش نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه‌ که‌ کوردی سوێد به‌تایبه‌تی ژنان رۆڵێكی گرنگیان هه‌یه‌ له‌ سیاسه‌تی نێو پارته‌ سوێدییه‌کاندا. رۆژێک پێش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ ستۆکهۆڵم ئامینه‌ کاکه‌باوه‌ که‌ به‌شداری فیستیڤاڵی کولتووری کوردیی سکنده‌ناڤیایی کردبوو، له‌ قسه‌کانیدا هیچ کاتێک داوای له‌ کورده‌کان نه‌ده‌کرد که‌ به‌شه‌خسی ده‌نگ بده‌ن به‌و، ته‌نها داوای ده‌کرد که‌ ده‌نگ بده‌ن به‌ پارتی چه‌پ. له‌ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی بۆ داوا ناکات ده‌نگ به‌خۆی بده‌ن؟ له‌وه‌ وه‌ڵامدا گوتی "من نامه‌وێت وه‌کو شه‌خس ده‌نگ بۆ خۆم کۆبکمه‌وه‌، به‌ڵام سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه‌یش ده‌که‌م که‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی من داوایان لێ بکه‌م، بانگاشه‌م بۆ ده‌که‌ن".
ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ کوردانه‌ی که‌ هه‌ڵبژێردراون له‌ لایه‌ن پارته‌کانیانه‌وه‌ رێزی ئه‌و خه‌بات و مندابوونه‌یان گیراوه‌ که‌ هه‌م بۆ سوێد و هه‌میش بۆ نه‌ته‌وه‌که‌یان کردوویانه‌، بۆیه‌ زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی که‌ سه‌رکه‌وتوون زیاتر له‌ ڕێگای پارته‌کانیانه‌وه‌ ده‌رچوون، دیاره‌ به‌رێژه‌یه‌کی که‌میش ده‌نگده‌رانی کورد، ده‌وریان هه‌بووه‌، به‌ڵام به‌هۆی سیاسه‌تی پارته‌ کوردییه‌کانه‌وه‌ ژماره‌یه‌کی زۆر ده‌نگی کورد به‌فیرۆ چوون، چونکه‌ کورد تا ئێستا به‌کۆده‌نه‌گ به‌بێ ئه‌وه‌ی پارته‌ کوردییه‌کان بکه‌ن به‌ مه‌رجه‌عی خۆیان، ده‌نگیان نه‌داوه‌ به‌ کاندیدێکی کورد که‌ نزیک له‌ پارته‌که‌ی خۆیان نه‌بێت. هه‌رچۆنێک بێت، ده‌بێت ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ له‌ مێژوودا وه‌کو لاپه‌ره‌یه‌کی گه‌ش بۆ کوردی تاراوگه‌نشین تۆمار بکرێت، کوردیش چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ له‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ کورده‌کان ده‌کات که‌ زیاتر بۆ پشتویانی نه‌ته‌وه‌که‌یان خه‌بات بکه‌ن و جینۆساید و کۆکوژییه‌کانی که‌ له‌ کورد کراوه‌، بگه‌یه‌ننه‌ نێونده‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان.

لینک منبع :
http://rudaw.net/kurdish/news/3467.html





طبقه بندی: اخبار عمومی کردستان، 
برچسب ها: پارلمانی سوید، کورد پارلمان سوئد، 5 کرد پارلمان سوئد،  

نوشته شده در تاريخ شنبه 3 مهر 1389 توسط دیاکو
درباره وبلاگ

جستجو

آرشيو مطالب

آخرين مطالب

نويسندگان

موضوعات

پيوند ها

ابر برچسب ها

آمار سايت