تبلیغات
کردستان بلاگ - فڕۆكەكانی توركیا بەردەوامن لە بەزاندنی ئاسمان و بوردمانكردنی پارێزگای دهۆك
کردستان بلاگ
تاریخی ، فرهنگی

03-May-2009 12:11:00

كورمانج . زاخۆ:

ماوەیەكە بە بەردەوامی فڕۆكەكانی چاودێری هێزی چەكداری توركیا، ئاسمانی هەرێمی كوردستان دەبەزێنن و تۆپباران و بوردمانكردنی سنوورەكانی پارێزگای دهۆكیش تا 30/4 بەردەوام بووە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە پاسەوانیی سنووری پارێزگای دهۆك بە كوردستان راپۆرتی راگەیاند: "رۆژی 26/4 بە بەردەوامی فڕۆكەیەكی چاودێری سوپای توركیا، ئاسمانی هەرێمی كوردستانی بەزاندووە و لە دەڤەرە سنوورییەكانی (دێرشێش، مێرگەشێش، دەستەتەخ، پەردەخ، گەلیێ پساغا، رویسێ، سویلێ، ئێكمالێ و نزوری سەر بە ناحیەی باتیفای قەزای زاخۆ) هەروەها دەڤەری (هوركێ، زندورە پشتی زناری كێستە، بێلمبیرێ، درارێ، دێرشێشێ، سەدەرو، ئۆرە، بێدوهێ، كانی ماسی و چیای مەتینا)ی سەر بە ناحیەی كانی ماسی، دەڤەری نێروە و رێكانیانی سەر بە ناحیەی دێرەلووك لە قەزای ئامێدی، چاودێرییان كردووە ". سەرچاوەكە گوتیشی "ئەو فڕۆكانە بە تایبەت لە كاتژمێر 4ی ئێوارەوە تا كاتی ئاوابوونی رۆژ، فڕین و چاودێری خۆیان لەسەر ئەو دەڤەرانە چڕتر كردووە".

سەرچاوەكە ئەوەشی خستەڕوو كە رۆژی 27/4 كاتژمێر 4ی ئێوارە، تۆپخانەی سوپای توركیا لە گوندەكانی بالوكا و بێتكاری سەر بە ناحیەی كانی ماسی لە قەزای ئامێدی تۆپباران كردووە و گوتی " 7 گوللەی تۆپیش لە دەورووبەری ئەو دوو گوندەدا كەوتوون".

هەروەها بە پێی ئەو زانیارییانەی كە بە كوردستان راپۆرت گەیشتوون، سەرلەبەیانی رۆژی 29/4 دەڤەرەكانی زاپ _ نێران و رێكانیان و دەڤەری گوندی كارە لە كەناری رووباری زێ تا دەگاتە گوندی چەم جی و چیاكانی لینك و كوڕەژارۆ و گەلیێ رەشاڤا و زێوە و سویارا و كەرو و بێزنور و ئەلهە، بۆمباران كراون. ئەم بۆمبارانە تا 30/4 بەردەوام بووە و ئەو ناوچەیە بە سەختی لە لایەن فڕۆكەكانی سوپای توركیا بوردمان كراون.





طبقه بندی: اخبار عمومی کردستان، 

نوشته شده در تاريخ یکشنبه 13 اردیبهشت 1388 توسط دیاکو
درباره وبلاگ

جستجو

آرشيو مطالب

آخرين مطالب

نويسندگان

موضوعات

پيوند ها

ابر برچسب ها

آمار سايت