تبلیغات
کردستان بلاگ
کردستان بلاگ
تاریخی ، فرهنگی

کارتە پۆستاڵ/جەلال مەلکشا


هه‌ڤاڵه‌کان
هەلەبجە
وتم پیرۆزباییتان لێ بکه‌م
به‌هار دێت و
شێعرێک تازه‌ بهۆنمه‌وه‌
بۆ کوردستان!
وتم به‌ جوانترین وشه‌
نه‌ورۆز بکه‌م به‌ ملوانک
بۆ گه‌ردنی به‌رزی کوێستان!
زۆر هه‌وڵمدا
بۆتان بڵێم شێعرێکی ته‌ڕ
هه‌زار وشه‌م ڕست کرد و هه‌ر
نه‌هاته‌ به‌ر!
په‌نام برده‌ به‌ر پیکاسۆ
گرینیکای بۆم ڕه‌سم کرد و وتی هانێ
وتم لۆرکا ئه‌ی تۆ، وتی:
شێعره‌کانم
له‌ کاستیلا به‌ جێ ماون
ڕێگا ناده‌ن گورگه‌کانی
وتم به‌ هایکۆی ژاپۆنی
ئه‌رکی شانم به‌جێ بینم
هیرۆشیما گڕی گرت و
وشه‌ی هایکۆ بوو به‌ فرمێسک
ڕژایه‌ نێو گۆمی خوێنم!
هه‌ڤاڵه‌کان!
ڕاسته‌ به‌هار جوان و شه‌نگه‌
نه‌ورۆز جێژنێکی تایبه‌تی گه‌لی کورده‌
لێم ببورن
پیرۆزباییتان لێ ناکه‌م
چۆن ناوێرم.
به‌ڵام کارته‌ پۆستاڵێکی هه‌ڵه‌بجه‌تان بۆ ده‌نێرم.
28.12.1367




طبقه بندی: اشعار کردی، 
برچسب ها: هەلەبجە،  

نوشته شده در تاريخ جمعه 26 اسفند 1390 توسط دیاکو
نوشته شده در تاريخ چهارشنبه 24 اسفند 1390 توسط دیاکو

شەو ڕاشکا
ئەژنۆم شل بوو
مانگ بە تاقی ئاسمانەوە هەڵپروچکا
عەبدوڵڵا پەشێو
دەرگەکەتم لێ بکەوە
ئەمشەو هاتووم
بۆ چنینی
چەپکە نێرگزێکی چاوت
بۆ وچانێ

بۆ خەونێ، تۆزە گریانێ
لەسەر هەوری قژی خاوت


ئەمشەو هاتوم
ترووسکایی شاری یادگار بانگی کردوم
لەگەڵ سیمای مناڵیما
لەگەڵ خەمی شۆڕەبیما
هاتووم ناگەڕێمەوە

یا پێت دەگەم
یا وەک مۆمێک
دەسوتێم و دەتوێمەوە

دەرگەکەتم لێ بکەوە
هەر دڵدارەکەی جارانم

هەر کێڵگەکەی بەر دەرگەتم
هەر تێنوەکەی بەر کڕێوە و با و بارانم

دەرگەکەتم لێ بکەوە
من ئەو کەسەم
تا دوێنێ بوو
لە ناو گەرووی ڕوناکیدا دەتشاردمەوە

لە ناو جامی مەترسیدا دەتخواردمەوە
کات لە ژێر باڵی ئاسمان
خەریکە باوێشک دەدا
شوێن قەلەڕەشێکی کپە
دەرگەکەتم لێ بکەوە
شتێک نیە شیرینتر بێ

لە خشپەی پێ و چرپەی چپە

دەرگەکەتم لێ بکەوە
کفت و ماندووی ڕیگای دوورم
وەکو جاران کەمێل لەلات دەمێنمەوە و ڕادەبوورم

شەو ڕاشکا

ئەژنۆم شل بوو
مانگ بە تاقی ئاسمانەوە هەڵپڕووکا
دەرگەکەتم لێ بکەوە
دار و بەردی بەر دەرگەتان هاتنە تکا.

مامۆستا عەبدوڵڵا پەشێو





طبقه بندی: اشعار کردی، 

نوشته شده در تاريخ پنجشنبه 18 اسفند 1390 توسط دیاکو

گورانی بیژ : عه دنان که ریم

شیعر : وه فایی

وه کو نه ی ..

 

 وه کو نه ی کون کونه جه رگم له تاو هیجرانی تو بویه

  

به سوزی نه ی ده سوتیم وبه نه غمه ی نه ی ده نالینم

 

ئه مان ئه ی موتریبی مه جلیس به حه قی تاری رووحانیت

 

به لا بی نه غمه که ی سازت، که ئاوی ئاوری هیجران

 

ئه تو ئه ی روحه که م ساقی

 

ئه تو ئه ی عومره که م موتریب

 

په یاپه ی لی ده ی چه نگ و نی

 

ده ماده م بینه په یمانه

 

به تیری غه مزه بملاوینه  وا زولفم له گه ردن که

 

به سه ر هاتوومه ، مه یدانت به دل بوت بومه نیشانه

 

ده میکی مه ست و بیمارم ، ده میک بی هوش و هوشیارم

 

چه که س نازانی ده ردی من ، مه گه ر ئه و چاوه کالانه

 

هه ناسه یی ئاشقان با نه ت گری  بی مروه تی تا که ی؟

 

بترسی ئه ی گولی ناسک به ده س بای زریانه

 

ئه گه ر زولفت وه کوو من ئاشقی رووی تو نیه بوچی !!

 

سه را پا تیک چووه و کوتوته به ر پیت و ده ستت دامانه

 

 "وه فایی" بو گولیکی سه ر و بالا شیت و شیدایه

 

 وه کو قومری ده نالینی، وه کو بولبل غه زه ل خوانه 

 

لینک دانلود کورد آپلود

لینک دانلود مدیا فایر

 

 





طبقه بندی: دانلود آهنگ کوردی،  اشعار کردی، 

نوشته شده در تاريخ سه شنبه 2 اسفند 1390 توسط دیاکو

1

دوای گەڕانەوە لە سەفەر
ھەموو نیشتمانم ھێنایەوە بۆ پایزە غەمگینەکەی ئەدیلاید
شتێک نەبێ لەوێم جێھێشت؛
ئەویش دڵم بوو.. دڵی پڕ بارانی خۆم!

٢
بمبەخشە ئەی دڵی بێشەوق!
من جێمھێشتی تا بەر تۆفانی غەریبیم نەکەویت و
نەچیتەوە شەوەکانی نائومێدی،
نەبیتەوە بە گومان و ئاوێنەکانم لێ پڕکەیت لە تەنیایی.

٣
لە ئێوارەمدا کە ئەستێرەیەک ھەڵدێ
ئەڵێم ئەوە تۆی،
بۆیە قەت حەز بە ئاوابوون ناکەم!

٤
لەبەر تەنیایی
رۆژێک دێت ئەم (مەتاعی غرور)ە جێبھێڵم (*)
ئەزانم لەوێش، لەو دنیا، تەنیا ئەبم!

٥
بێکۆتاییە حیکایەتی ھەڵوەرینی من
لە کوێوە دەست بە نوسینەوەم ئەکەیت، لە کوێوە؟
-لەو سەفەرانەی کە جانتاکانی ژیانم تێدا بەجێھێشتن؟
-لەو مێرگانەی کە قەراربوو شتێکیان تێدا شین بێ لە پیری بچێ؟
-یان لەو تێرمیناڵ و فڕۆکەخانە گەورانەی
ناوی خۆم و
عەینەکی تەمەن و
دوا شیعری جاویدانیم تێدا بزرکردن؟

٦
کە ئەتبینم، شیعریشم وەک دڵم ئەلەرزێ!

٧
تۆ کە جانتاکەت پڕە لە میھرەبانی،
عیشقێک دێت پڕم کەیت لە غەزەلی خۆت
ئەوینێک دێت بەدەم ئاوابوونەوە
لە پایزەکەی خۆتم ھەڵکێشیت!

٨
ئەی میھرەبان!
کەمێک لە تریفەی خۆتم بدەرێ
شەوی سەفەری من وەک خەمی تۆ نابڕێتەوە.

٩
ھەتاوێک فێربووە
بەیانیان لە پەنجەرەی ئیحساسم ئەدات!
ھەتاوێک فێربووە
نیگەرانیم ئەخاتە بەر باران و
لە خۆیدا ئەمنوسێتەوە.
١٠
جاران کە مانگ شیعری ئەنوسی؛
-ئەستێرە، قاوەی بۆ حازر ئەکرد
-شەوگار قەڵەمی ئەدایە
-ئاسمان سنگی بۆ ئەکردە دەفتەر!
ببینن، قەسیدەکانی مانگ، چۆن ڕەنگی خودایان لێ ئەتکێ.

١١
کە بانگت ئەکەم؛ باران
-باخچەیەک ئاوڕئەداتەوە
-کانییەک بەخەبەر دێ.
کە بانگت ئەکەم؛ باران
-(سلێمانی) ئەڵێت: بەڵێ!

١٢
کە ماچت ئەکەم
دەمی ھەنار ئاو ئەکات
دڵی ڕووبارێک ئەلەرزێ!

١٣
حەزئەکەم قەت پێک نەگەین.
گەر پێک بگەین؛
ئیتر شیعر چۆن داگیرسێ!

١٤
لە ژووری سەفەرمدا، تۆ ئاوێنەیت.
لە ساڵی قەسیدەمدا تۆ پایزێکی غەمگینیت.
لە باخچەکەی تەنیاییشما تۆ ھەمیشە بارانیت، باران!

١٥
-بۆ قاوەکەت ناخۆیتەوە، بۆ قاوەکەت تەواو ناکەیت؟
ئەترسیت قەرەجێک بێت و
(بەخت)ێکت بۆ بگرێتەوە و
بە ترسێکەوە پێت بڵێ؛ بۆ یەک نابن!

١٦
ھەموو شەوێک ئەتخوێنمەوە و تەواو نابیت!
ھەموو شەوێک چراکەی خۆتم ئەدەیتێ و
کەچی ھێشتا من تاریکم، ھێشتا تەنیام!

١٧
وەرە ئەمبەری تەنیاییم،
بەسەر پردی تەمەنمدا بپەڕێوە
پایز و ھەتاو و شیعرم لەگەڵ بەش کە.

١٨
ڕۆژێک دێ ئەم حیکایەتە ببێتە بیرەوەری
ھەینییەک دێت بەلای گۆڕێکدا تێپەڕیت
دڵێکی بێدەنگی تێدا ڕاکشاوە
بە خۆت بڵێیت؛
-لەم دڵەوە چەند نزیک بووم.
چەندجار ئەم دڵەم بردۆتە ناو ژوورەکانی خەیاڵم.
بە خۆت بڵێیت؛
-لە ھەیوانە تاریکەکەی مەراقمدا
چەندجار ئەم دڵەم وەک چرا ھەڵکردووە.

١٩
لە نێوانی من و تۆدا، (سلێمانی) خۆی شاھیدە؛
دڵم چەند تێکشکانی بینیوە
ڕۆحم چەندجار خراوەتە قەفەسەکانی عیشقەوە!
کەچی من ئاقڵ نابم و
ھێشتا دەست بۆ پشکۆکان ئەبەم.

٢٠
من ھەتا ئەبەد لەلاتم
ھەتا ئەبەد مانگت بۆ ئەکەم بە دیاری،
ڕووبارت بۆ ئەکەم بە قەسیدەی درێژ،
گۆرانییت بۆ ئەھێنمە ماڵێ!
بەڵام ئەوەی تا ئەبەد ترسم لێی ھەیە:
بەیانییەکی سارد
لەسەر تەمی پەنجەرەکەم بنوسیت؛
-لەبیرم کە ئازیزی من، لەبیرم کە!
ئەم حیکایەتەی من و تۆ
چنگێ خۆڵەمێشی خەم بوو
لە پشکۆی دڵتەنگی جێما..
مۆمێک بوو، تەنیایی دایگیرساند و
بێھودەیی کوژاندییەوە.
لەبیرم کە ئازیزی من، لەبیرم کە!

٢١
لەوە غەمگینترم
بە ماچێک دڵم بدەیتەوە دەست خۆی!
لەوە غەمگینترم
چنگێ ئەستێرەم بدەیتێ و
ببیتە دەلیلی ھەورەکانم، گوڵەکانم
بۆ گەڕانەوە بۆ لای خۆم، بۆ کەلاوەکانی ڕۆحم،
بۆ گەڕانەوە بۆ شارە سووتاوەکانی یەقین.

٢٢
کەی ئەمبیستیت خودایا!
کەی ئەمبینیت..

٢٣
رەزی عومرم ھێشووی خەمێکی گرتووە
لە تۆ ئەچێ.
لێوی قەسیدەم گوڵێکی وا پێوە
لە دڵی شکاوی تۆ ئەچێ.
لەم چۆڵەوانیی ڕۆحەدا
ھەموو گەڵاکانی ئومێد بوونە تەرم
کەچی من نازانم بۆچی ھێشتا دەستم لە دەستی عیشقایە و
گۆرانی بۆ زیندانێک ئەڵێم پێی ئەڵێن؛ ژیان!

٢٤
ئەو ئاسمانەی مەرگی منی بە بێدەنگیی لێوەھەڵدێ
ئەوە بێ شک ئاسمانەکەی غەریبانە
ھەموو دڵێک ناتوانێ لەوێوە ھەڵبێت!
ئەو گۆڕستانە غەمگینەی تەنیاییم ئەگرێتە باوەش
ئەوە گۆڕستانە ڕووناکەکەی غەریبانە
جێگەی ھەموو دڵێک ناکاتەوە!

٢٥
ئەو ڕێگەیەی منی شیعری ھێنایەوە بۆ نیشتمان
ڕێگەیەک بوو پڕ بوو لە فڕین و غەزەل
پڕ بوو لە تۆ.
لەو ڕێگەیە
ئەستێرەی ئەو ھەموو خەونەم بینی ڕژابوون.
لەو ڕێگەیە
عاشقانی ئەو ھەموو حیکایەتەم بینی کوژرابوون.
لەو ڕێگەیە
چاوی ئەو ھەموو نەورەس و کۆترانەم بینی
لە تەماشای مناڵێکەوە ئاڵابوون، بۆ کۆچی ئاوێک ئەگریان.
لەو ڕێگەیە ئەو ھەموو شاعیرەم بینی؛
ھەندێکیان نوریان ئەچنی
ھەندێکیشیان بە دیار شکانی بەلەمەکانی ژیانەوە
تەجەللایان ڕاو ئەکرد.
ئاوابوو ئەو ڕێگەیەی
منی ئێوارەی گەیاندەوە شەوی ئەوێ.
ئاوابوو ئێوارەی درەنگی ئەو ڕێگەیە؛
گوڵێک نوێژێکی بۆ باخچە نەکرد.
لەو ھەموو ئەستێرەیەی لەو ڕێگەیە ھەڵھاتن
ئەستێرەیەکم نەدی لە گۆرانییەکەی تۆ بچێ!
ئاوابوو نووسینەوەی سەفەری من؛
لەو ھەموو قافیەی مردنە،
مەرگێک نەبوو لەو ڕێگەیە پڕ بەبەری ژیانی من بێت!
لەو ڕێگەیە زۆر ئەترسام دەستی بارانێک بگرم و
کەچی تۆ نەبیت.
لەو ڕێگەیە زۆر ئەترسام دنیا بڕوخێ و
سێبەری تۆم لەگەڵ نەبێت.
ئەترسام، زۆر ئەترسام بۆ دواجار پێت بڵێم:
وێرانم کە، تا پێت نەڵێم خۆشم ئەوێیت!
وێرانم کە؛
تازە قیامەتی دڵی من ئاگرێکی تری تێدا ناڕوێت
عیشق بگرێت!

وێرانم کە،
نە مەملەکەتی ڕۆحە بزێوەکەی تۆ و
نە سەرابستانی مەنفاکەی من
ھیچیان پەنجەرەیەکیان تێدا نەماوە؛
بۆ ھەتاوی ئومێدێک،
بۆ ھەناسەی عاشقێک،
بۆ نزای نەورەسێکی بێوەژن
یان بۆ سەبای خەمێکی تری نیشتمان بکرێتەوە!

پایزی ٢٠١٠ ی ئەدیلاید

(*) سەرنج:
مەتاعی غرور: مەبەست لە دنیایەکە کە بە پێی چەمکی ئایینی دواجار فەنائەبێت و دنیایەکی تر ھەیە بۆ نەمریی. ڕەنێوھێنانی ئەم چەمکە لێرەدا بە تەنھا ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی کە (تەنیایی) لە ھەموو شوێن و زەمەنێکدا لە ڕۆحی ئینسان نابێتەوە.

جه مال غه مبار....
http://www.rwgash.info





طبقه بندی: اشعار کردی، 

نوشته شده در تاريخ یکشنبه 8 آبان 1390 توسط دیاکو

عکس های آجرهای رنگین لعابدار پیدا شده در تپه باستانی قلایچی بوکان که هم اکنون در موزه توکیو ژاپن نگهداری می شوند:

آجر لعابدار قلایچی بوکان

ابعاد اثر بالا 35.5 در 34 سانتی متر است.



آجر لعابدار قلایچی بوکان

 برگرفته از وبلاگ : شب های بی سحر




برچسب ها: آجر لعابدار، آجر لعابدار قلایچی بوکان، قلایچی بوکان، تپه باستانی قلایچی بوکان،  
دنبالک ها: تپه باستانی قلایچی بوکان،  
نوشته شده در تاريخ یکشنبه 2 مرداد 1390 توسط دیاکو
(تعداد کل صفحات:8)      1   2   3   4   5   6   7   ...  
درباره وبلاگ

جستجو

آرشيو مطالب

آخرين مطالب

نويسندگان

موضوعات

پيوند ها

ابر برچسب ها

آمار سايت